سیمیناری خوێندکارانی بەشی یاسا لەژێر ناونیشانی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ژمارە (٦) ساڵی ٢٠٠٨.
ڕێکەوتى (١٦-٢-٢٠٢٠) خوێندکارانی بەشی یاسا سیمینارێکیان ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی “یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی” ژمارە (٦) ساڵی ٢٠٠٨.
خوێندکارانی پێشکەشکار پێکهاتبوون لە ئاڵا صالح رشید( قۆناغى سێیەمی یاسا وە )سانا صالح قادر( قۆناغى چوارەمی یاسا) لەم سیمینارەدا خوێندکارانى قۆناغى یەکەمی بەشی یاسا ناوەڕۆك و پرنسیپە یاساییەکانی یاسای ئاماژە پێکاراویان بۆ روونکرایەوە. هەروەها، هۆکار و ئامانجی دەرکردنى یاساکە ڕوونکرایەوە. پاشان، شرۆڤەی یاسایی پێویست بۆ بڕگەکانی یاساکە و سنوردارکردنى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانی پەیوەندییکردن باسکرا. ئامانج لە سیمینارەکە هۆشیارکردنەوەى خوێندکاران و چۆنیەتى مامەڵەکردن بوو بە ئامێرەکانی پەیوەندی.