سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١١/٢٠١٩ سەنتەری جێندەرناسی و کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشیان بە ناونیشانی (ڕۆڵی میدیاو یاسا لە دیاردەی توندو تیژی دژی ژنان) لە زانکۆی جیهان –سلێمانی پێشکەشکرد.
سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبونی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ،پ.ی.د.بەمۆ پەروێز عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی،د.زانا جلال سەعید راگری کۆلێجی یاسا وخوێندکاران،ژمارەیەک لە ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان بەڕێوە چوو.
سەرەتا بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سیمپۆزیۆمەکە دەستی پێکرد و دواتر دوو پانێڵ پێشکەشکرا.
تەوەری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن د.هەناو حەسەن محمد خان بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی و بەڕێوەبەری پانێڵ وپ.ی.د.نەزاکەت حەمە سەعید مامۆستای بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی( پانێڵیست )،پ.ی.د.حەکیم عثمان ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (پانێڵیست) بەناونیشانی (توندوتیژی ئۆنلاین بەرامبەر بە ژنان) پێشکەشکرد .
تیایدا داتایەکی چڕوپر خرایە ڕوولەسەر قوربانیانی ئەو جۆرە توندوتیژیەو شێوازەکانی توندو تیژی ئۆنلاین .
تەوەری دوەمی پانێڵەکە لەلایەن د.سۆز حەمید مەجید بەڕێوەبەری پانێڵ مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی،پ.ی.د.زانا ڕەفیق شارەزا لە بواری یاسای گشتی و مامۆستای بەشی یاسای زانکۆی جیهان (پانێڵیست) ،د.بۆکان ابوبکر شارەزا لەبواری یاسای تایبەت مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی(پانێڵیست) بە ناونیشانی (چارەسەری یاسایی بۆتوندوتیژی دژی ژنان).
پانێڵیستەکان چەند بابەتێکی گرنگیان خستە ڕوو لەسەر هۆکارە یاساییەکانی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا وە هەروەها ئەو ڕێگە چارە یاساییانەی کە دەبێت پەیڕەو بکرێت بۆ بەرەنگاربونەی توندوتیژی دژی ژنان.