لەبەروارى 11-12-2018 کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان و سەنتەرى لێکۆڵینەوەى یاسایى و ڕامیارى- کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى سیمپۆزیۆمێکى هاوبەشیان بە ناونیشانى (هەڵمەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ) لە زانکۆى جیهان ئەنجامدا .
سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبوونى پ.ى .د .ئومێد ڕەفیق فەتاح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران و پ.ى.د. ڕێبوار زین الدین یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆمان بەڕێوەچوو.
سەرەتا د. سیروان حامد احمد بەڕێوەبەرى بەڕێوبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و مامۆستا لە بەشى یاساى زانکۆى جیهان بەناوى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان –سلێمانى بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کردوو ڕۆڵ و گرنگى ئەم جۆرە چالاکیانەى خستە ڕوو.
تەوەرى یەکەم لەلایەن پ.ى.د زانا ڕەفیق سعید مامۆ ستا لە بەشى یاساى زانکۆى جیهان باسى لە پارێزگاریکردنى ژن کرد لە یاساى سزادانى عێراقى،لەڕێگەى شیکردنەوەى دەقە یاسایەکان پاشان باسى لەو دەقە یاسایانە کرد کە توندوتیژى تێدایە یان دەبێتە هۆى توندو تیژى بۆ سەر ژنان و پێویستى بە هەموار کردنەوە هەیە.
پاشان مامۆستا سەیران طه احمد مامۆستا لەکۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى باسى لە بازرگانیکردن بەژنان و منداڵان کرد وەک ڕێگەیەک لە ڕێگاکانى توندوتیژى، وە زۆر بەوردى باسى لەبابەتەکە کرد لەڕێگەى چەندین داتاوە تەواوى بابەتەکەى بۆ ئامادەبوان شیکردەوە .
لەکۆتایدا خاتوو تەلار لطیف محمد پارێزەرو ئەندامى پێشووى پەڕلەمان باسى لەتوندوتیژى دژى ژنان کرد لە یاساکاندا ،وە باسى لەکەموکوڕى ئەو یاسایانە کرد کەتوندوتیژى دژى ژنان تێدایەو کە پێویستە هەموار بکرێتەوە ،پاشان باسى ئەو دەقە یاسایانەى کرد کەلەلایەن پەڕلەمانى کوردستانەوە هەموار کراوەتەوە.
پێشکەشکار: پ.ي.د.زانا رهفيق سعيد،د.سهيران طه احمد،تهلار لطيف محمد
ناونیشان : هەڵمەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ژنان
لیستی ئامادەبوان