سیمپۆزیۆمی پرسی ژن لە کایەی (میدیا –ئابوری-یاسا –ڕامیاری) بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی جیهان _سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێوەچوو.
ڕۆژی چوار شەممە ١٣/٣/٢٠١٩ هەردوو سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی جیهان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشیان بە ناونیشانی پرسی ژن لە کایەی (میدیا-ئابوری –یاسا-ڕامیاری) لە هۆتێل تایتانیك پێشکەشکرد.
بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و،پ.ی.د، ئالان فەرەیدون عەلی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و،ئازاد محمد ئەمین سەرۆکی ئەنجوەنی پارێزگای سلێمانی و،ژمارەیەک لە سەرۆک و یاریدەدەرانی زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی مامۆستایانی زانکۆ و ،ژمارەیەک لە توێژەران و چالاکوانی بواری ژنان سیمپۆزیۆمەکە دەستی پیکرد.
پاشان لەلایەن د.هەناو حەسەن محمد بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی جیهان
داوای لەبەڕێزان کرد بۆدەست پێکردنی یەکەم پانێڵ.
پانێڵی یەکەم لەلایەن خاتوو ئەمەل جەلال بەناونیشانی بەشداریکردنی ژن لە پڕۆسەی سیاسی و ڕۆڵ و پێگەیاندن لە ناوەندەکانی بڕیار و،
خاتوو پەیمان عوالدین بەناونیشانی ئاستەنگی ژن لە بەردەم بەشداری سیاسیدا ولەلایەن د.زانا جەلال بەڕێوەبەری پانێڵ بەڕێوە چوو.
پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن دلاوەر صۆفی کەریم بە ناونیشانی بەشداریکردنی ژن لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا.
و م.فەیصەل عەلی بەناویشانی ژن هاوبەشێکی سەرەکی پڕۆسەی گەشەپێدانی مرۆیی ولەلایەن بەڕێوەبەری پانێڵ د.هەناو حسێن محمد بەڕێوەچوو
پانێڵی سێیەم لەلایەن د.شاڵاو صباح بەناونیشانی بنەما یاساییەکانی بەشداری سیاسی ژن .
د.سیروان حامد ئەحمەد بەناونیشانی کۆتای ژن و ئامانج و لێکەوتەکانی ولەلایەن بەڕێوەبەری پانێڵ م.دڵپاک تاهیر بەڕێوەچوو.
پانێڵی چوارەم و کۆتا پانێڵ لەلایەن د.شێرکۆ جەبار بە ناونیشانی وێنەی ژن لە نێوان واقع و تەرزگەرایی جێندەری لە میدیای کوردیدا .
د.نەزاکەت حسین بەناونیشانی ناسنامەی ژنی کورد لەبەردەم میدیای بیانیدا ولەلایەن بەڕێوەبەری پانێڵ م.تاژان دڵشاد بەرێوەچوو .
بەمشێوەیە کۆتایی هات بە سیمپۆزیۆمی پرسی ژن لەکایەکانی (میدیا- ئابوری –یاسا-ڕامیاری).
ناوی پێشکەشکار:زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیک
ناونیشان پرسى ژن له كايهكانى (ميديا – ئابورى – ياسا – ڕاميارى)دا
لیستی ئامادەبوان