سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی هه‌ردوو زانكۆی ( جیهان-سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه )، به هاوكاری ناوه‌ندی كاروباری یاسایی (ی.ن.ك) به ناونیشانی:
(ڕۆڵی چه‌سپاندنی ناناوه‌ندێتی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دا).
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (03-03-2021) زانكۆی جیهان-سلێمانی و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، سیمپۆزیۆمێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا، به هاوكاری ناوه‌ندی كاروباری یاسایی (ی.ن.ك)، به ناونیشانی: ڕۆڵی چه‌سپاندنی ناناوه‌ندێتی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دا.
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ ( پ.ی.د. اسماعیل نجم ا‌لدین زه‌نگنه) سیمپۆزیۆمه‌كه ده‌ستی پێكرد، پێك هات بوو له چوار ته‌وه‌ر بریتی بوو له:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: پرنسیپەکانى ناناوەندێتی دەسەڵات و دۆخى ئێستاى
بەڕێوەبردن لە هەرێمى كوردستاندا. له‌لایه‌ن ( پ.ی.د. ئاوات عمر حاجی) پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: دەرچە یاساییەکانى چەسپاندنى ناناوەندێتی دەسەڵات
لە هەرێمدا. له‌لایه‌ن (پ.ی.د. اسماعیل نجم ا‌لدین زه‌نگنه) پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ری سێ یه‌م: کاریگەری ناناوەندێتی دەسەڵات لە سەر بوژاندنهوەى
یەکە کارگێڕییەکان. له‌لایه‌ن (كوێستان ئه‌كره‌م فرج) پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م: کاریگەرى ناناوەندێتی دارایی لەسەر داهات و خەرجیەکان. له‌لایه‌ن (م.ئارام محمد أمین قادر) پێشكه‌ش كرا.
له كۆتایدا، گفتوگۆ و سه‌رنجی ئاماده‌بووان خرایه ڕوو.