جێبه‌جێكردنى ياسا فيدراڵيهكان له‌هه‌رێمى كوردستاندا بابه‌تی سه‌ره‌كى ئه‌م سيميناره بوو، تێيدا سيميناريست هه‌وڵى دا به‌ڕاشكاوى بابهتهكان ڕوون بكاته‌وه، سه‌ره‌تا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى ياساى فيدرالى چيه؟ ئايا هه‌موو ياسايه‌ك لهئهنجومهني نوێنه‌رانه‌وه ده‌رده‌چێت سيفه‌تى فيدرالى هه‌يه يان ته‌نها ئه‌و ياسايانهى له‌چوارچێوه‌ى تايبه‌تمه‌نديه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى ده‌بنه خاوه‌نى ئه‌و په‌سنه.
دواتر شهنوكهويى ئه‌و بوارانه‌ى كرد كهئهنجومهنى نوێنه‌رانى عێراق ياساى فيدرالى تێياندا ده‌رده‌كات.
له‌به‌شى دووه‌ميشدا تيشك خرايهسهر جێبه‌جێكردنى ياسا فيدراليهكان له‌عێراقدا به‌چ شێوازێك براوه، دواتر ئه‌و ڕێكارانه كامانهيه حكومه‌تی فيدرالى ئه‌توانێت په‌ناى بۆ ببات بۆ چاودێرى جێبهجێكردنيى ياسا فيدراليهكان له‌لايه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
لهكۆتاييشدا ئاماژه بهديارترين ئه‌نجامه‌كانی سيميناره‌كه و پێشنيازه‌كانى كران.