ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/٨/٥ شاندێکی زانکۆی جیهان ـ سلێمانی پێکهاتوو لە بەڕێزان بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆماری زانکۆ م.ی ئاسۆ حمەشین عبدالکریم و فەرمانبەرانی زانکۆ صادق كريم و شاهۆ عبدالرحمن سەردانی هەریەک لەپەیمانگای ( یاد و ئەزموون) یان لەشاری سلێمانی کرد و سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆی جیهان ـ سلێمانیان پێشکەش کردن لەبەرامبەر خزمەتی بەرچاو و دیاریان بە خوێندکارانی شاری سلێمانی بە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنەوە. هاوکات باس لەکاری پێکەوەیی و هەماهەنگی پێویست کرا لەخزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و کارکردن بۆ پێشخستنی تواناکانیان و ئاراستەکردنیان بەرەو بنیاتنانی ئاییندەیەکی گەش، لەلایەکی دیکەوە هەموو جۆرە هاوکارییەک دووپاتکرایەوە لەلایەن زانکۆی جیهان ـ سلێمانیەوە تایبەت بەخزمەتکردنی ئەو ئامانجانە و ئاشناکردنی خوێندکارانی ئازیز بە ژیانی زانکۆیی و مامەڵەی دروستیان لە زانکۆ وەک باڵاترین ناوەندی ئەکادیمی. لەبەرامبەردا هەردوو پەیمانگا دەستخۆشی و سوپاسیان ئاراستەی زانکۆی جیهان ـ سلێمانی کرد بۆ ئەو دەستپێشخەریە و هیوای بەردەوامیان بۆ ئەو جۆرە هەنگاوانە خواست.
Related posts