
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 03-07-2022 به‌ڕێزان(پ.ی.د.ئومێد ڕه‌فیق فتاح) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-سلێمانی و (پ.د. به‌مۆ پهروێزعزیز) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ( مخلص فاتح محمد ) سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كانی زانكۆ، سه‌ردانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆیان كرد.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی جیهان-سلێمانی یه‌كێكه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی زانكۆی جیهان بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكارانی زانكۆمان، به نوێترین مۆدێل و جوانترین شێواز دیزاین ده‌كرێت، له ئێستا دا قۆناغێكی باش له پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و به‌ره‌وه قۆناغی كۆتایی ده‌ڕوات.
له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ساڵی خوێندنی 2022-2023 ئه‌م بهشهناوخۆییانه ئاماده ده‌بێت و به‌رده‌ست ده‌بێت بۆخوێندكاران.