ڕێكه‌وتى 18-12-2019 ،(د.نه‌وزاد يحى باجگر) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌ميندارانى گروپى زانكۆكانى جيهان و (د.نادر مصطفى) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مينداران سه‌ردانى زانكۆى جيهان-سلێمانى يان كرد به‌مه‌به‌ستى له‌نزيكه‌وه ئاگادار بوون له ئيش و كاره‌كانى زانكۆ.
له‌لايه‌ن (پ.ى.د.ئومێد رفيق فتاح) سه‌رۆكى زانكۆى جيهان-سلێمانى و هه‌ردوو ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ (پ.ى.د. به‌مۆ په‌روێز عزيز) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و خوێندكاران و (پ.ى.د.ڕێبوار محمد زين الدين)ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و (م.هێمن رشيد أغا ) به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان پێشوازيان لێكرا.
له‌ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا سه‌رۆك و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مينداران له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى زانكۆى جيهان-سلێمانى كۆبونهوهيهك ئه‌نجامدرا.
له‌م كۆبونه‌وه‌يه‌دا تيشك خرايه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ كه په‌يوه‌ندييان به‌به‌ره‌و پێش بردنى پڕۆسه‌ى خوێندنه‌وه هه‌بوو، وه هه‌روه‌ها له‌و هه‌وڵانه‌وه پێشنياركرا بۆ به نێوده‌وڵه‌تى كردنى زانكۆى جيهان-سلێمانى.