سەرکەوتنێکی دیکەی زانکۆی جیهان -سلێمانی
******
زانکۆی جیھان-سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان وەك تاکە زانکۆ توانی گرانتێکی نێودەوڵەتی بە بری چل و دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی لە بواری ھاوکاری HEPP وەبگرێت لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەمریکی IREX
پرۆژەی هاوبەش بەناوی – The U.S.–Iraq Higher Education Partnerships Program (HEPP) لە نێوان زانکۆی-جیهان سلێمانی و American Old Dominion University (ODU) بە هاوکاری وسەرپەرشتی (IREX) پەسەندکرا.
ووردەکاری پرۆژەکە بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت:
یەکەم: دامەزراندنی لقێكی زانکۆیMini – Campus American Old Dominion University (ODU) لەزانکۆی جیهان – سلێمانی.
دووەم: دامەزراندنی سەنتەری زمان ئینگلیزی (English Language Centre – Global Monarch Institute)
سێیەم: دروستکردنی هۆڵی وانە گوتنەوەی زیرەک (Webex Smart Lecture Rooms)
چوارەم: دەستکردن بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە ئاستی – بڕوانامەی پیشەیی (professional Certificates)، بەکالۆریۆس(Bachelor’s degree)، بڕوانامەی ماستەر (Master’s degree )، وە بڕوانامەی دکتۆرا (Doctoral degree).
ئامانجی ئەم پرۆژەیە بریتییە لە ئامادەکردن و پەرەپێدان و هاوکاریکردنی زانکۆکانی عێراق لە ڕووی پێشخستنی كارامەيى و پسپۆری وە هەروەها مەعریفەیی جیاواز بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناکان لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە، ڕێگەکانی وانە گوتنەوە، پەرەپێدانی کار، وە کارگێڕی.
پرۆژەکە بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو زانکۆی ناوبراو کە ڕێکخراوی ئەمریکی (IREX) گرانتی بۆ دابین کردووە و سەرپەرشتی دەکات ،ئەم پرۆگرامە پێداویستیەکانی خوێندنی باڵا دەکاتە ئامانج لە زانکۆکانی عێراق بۆ نموونە: خوێندن لەدوور (Distance Learning)، سيستەمی زانيارى ژمارەيى (Digital Information Systems)، بەسەردەمیانەکردنی سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوە (Modernizing Publication Resources)، ڕووبەروو بوونەوەی توندوتیژی و تۆقاندن بە رابەرایەتی گەنجان.
شایەنی باسە کە ئەم ئەم پرۆژەیە بیرۆکەی هەردوو سەرۆکایەتی زانکۆی ناوبراون…وە هەروەها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی میدیا و پەیوەندییەکانی زانکۆی جیهان سلێمانی و ڕێکخەری نێودەوڵەتی زانکۆی ئەمریکی American Old Dominion University (ODU) خوێندکاری دکتۆرا م. ئاراس قادر لەو زانکۆیە کارەکانی بۆ ئەنجامدراوە.