لە بەرواری ١٢/٢/٢٠١٩ بە ئامادەبونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانست و خوێندنی باڵا و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان و ، دکتۆرە.هەناو حەسەن محمد خان بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی پێشوازیان لە شاندێکی مرکز الرافدین للحوار کرد.
شاندەکەی مرکز الڕافدین للحوار پێکهاتبوون لە د.طاڵب محمد کەریم وتەبێژی فەرمی سەنتەرەکەو جێگری سەنتەرەکە و،د.ئەحمەد خەتاو سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی فرەیی.
سەرەتا بەرێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندەکەی کردوو باسی دۆخی زانکۆو واقعی خوێندنی باڵای کرد لەهەرێمی کوردستان .
پاشان وەفدی میوان مەبەستی سەردانەکەیان ڕونکردەوەو لەنزیکەوە باسی چالاکی هاوبەشی و پێکەوەییان کرد .
لەکۆتایدا سەرۆکی زانکۆ بایەخی کاری هاوبەشی ڕونکردەوەو، بەڵێنی پێدان کەهاوکاری لە نێوان هەردولادا هەبێت.