سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٣/١٠/٢٠١٩ مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی جیهان گردبونەوەیەکیان بۆ پشتگیری کردن لە کوردانی باشوری ڕۆژئاوا دژی هێرشەکانی تورکیا لە ناو زانکۆی جیهان-سلێمانی ئەنجامدا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد دواتر وتاری سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بەمۆ پەروێز عەزیزیاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران خوێندرایەوە ئاماژەی بەوەدا ئەو پێشێلکاریانەی کە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیدەدا پێشێلکاریەکی ڕونە بۆ سەر بنەماکانی یاسا و بە تایبەت دەستدرێژیەکان بۆ سەر هێزێکە بەشداری کاریگەری هەبوە لە شەری دژ بە داعش لەسەر ئەرزی واقع کۆتایی داعش لەسەر خۆڕاگری قوربانیدانی هێزەکانی کورد بووە ،هەر بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستدرێژی تورکیا ڕابگرن.
پاشان دکتۆر نوری حەمە سەعید لە ڕوانگەی بنەماکانی ئاینی ئیسلامەوە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت مسوڵمانان ئاشتی خواز بن و پەنا نەبرێتە بەر شەڕو کوشتار و هێرشی سەربازی لە جیهانی ئەمڕۆدا دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی و ئەستەمە دەست پارێزی بکرێت،هەر بۆیە زۆربەی قوربانیانی ژن و منداڵ و پیر خەڵکی سڤیلە وێڕای دەربەدەر کردن و ئاوارەبونیان.
لەکۆتایدا دکتۆر سیروان حامد ئەحمەد پسپۆر لە بواری یاسای نێودەوڵەتی ، تیشکی خستە سەر ئەو پێشلکاریانەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاڵی باشوری کوردستان ئەنجامدەدرێت ،کە تیایدا پێشێلکاریە بۆ سەر بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای جەنگ.
لەهەمانکاتدا داوای کرد کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو راگرتنی ئەو پێشێلکاریانە بەتایبەت کە لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژیانەدا کەسانی مەدەنی بوون بە ئامانجی سوپای تورکیا.