ڕێکەوتی١٦-١-٢٠١٩ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.واحد عمر محی الدین و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. علی سعید ڕاوێژکارانی زانکۆکانی جیهان و م.هێمن ڕەشید ئاغا بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ و ، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان لە ڕەفیق ساڵح ئەحمەد بەڕێوەبەری بنکەی ژین و وەفدی هاوڕێی کرد ،کەبە مەبەستی بەستنی ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن سەردانی زانکۆی جیهانیان کرد.
بنکەی ژین ناوەندێکی ئەرشیفی نا حکومییە،ساڵی ٢٠٠٤ لە سلێمانی دامەزراوە ، تەرخانی کۆکردنەوەو ،پاراستن و،ڕێکخستن و، زیندوکردنەوەی سامانی بەڵگەنامە،دەست نوس،ڕۆژنامەگەری و کتێبی تایبەت بە کورد و کوردستان و تۆمارکردنی مێژووی زارەکی کوردەوارییە.
ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی جیهان وبەڕێوەبەری بنکەی ژین بەڕێوە چوو بۆ ئەنجامدانی چەندین کاری هاوبەش.
مەبەست لەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە بەهێز کردن و فراوانکردنی ئاستی تێگەیشتن و گەشەپێدان و پەیوەندی و لەهەمانکاتدا بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و مامۆستایان وستافی هەردولا و چالاکیە کلتوریە جۆراو جۆرەکان و هەر جۆرە پڕۆژەیەکی زانستییە.
ناوەڕۆکی یاداشتەکە بەمەبەستی چالاکی ئەکادیمی هاوبەش بو ، وەک وئاڵوگۆڕی ستاف و ،کلتوری و،پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش و بەستنی کۆنفرانس و سیمینار لەنێوان هەردولا.