بە ئامانجی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و باوەڕی بە گرنگی بەشداری زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمیەکان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان ڕۆژی ١٠/٢/٢٠١٩ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دیدارێکی بۆ پێنج سەرۆک زانکۆ لە هۆڵی تایتانیک ڕێکخست .
دیدارەکە بە بەشداری پ.ی.د ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،پ.ی.د.ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و، پ.ی.د. مەوفەق خالید سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ،د.سەڵاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆی کۆمار بەڕێوە چوو.
سەرەتای دیدارەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
لەتەوەری یەکەمی دیدارەکەدا لەلایەن نوێنەری هەر پێنج زانکۆکە باس لەکورتەیەک لەزانکۆکانیان کرا و، زانکۆی جیهانیش لەلایەن م. هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ سیڤی زانکۆی پێشکەشکرد و باسی لە ستراتیج و چالاکیەکانی ئێستای زانکۆ کرد لەهەموو ئاستەکان کارکردن بۆ پەرەپێدانی.
لەتەوەری دووەمی پانێڵەکەدا لەلایەن هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانەوە چەند بابەتێک پێشکەشکرا ، زانکۆی جیهانیش لەلایەن پ.ی.د ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆ بابەتەکەی بە ناونیشانی ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چاودێریکردنی زانکۆ تایبەتەکاندا پێشکەشکرد و، سوپاسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم دیدارە و،باسی لەوەشکرد ئەگەرهاوکاری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک نەبوایە لە دابینکردنی ستافی وانەوتنەوە بۆ زانکۆی ئێمە ڕەنگە زۆر قورس بوایە ئێمە وەکو زانکۆیەکی تایبەت بتوانین زانکۆی تایبەت بنیات بنێین لە کوردستان.
هەروەها باسی لە بابەتەکەی کردو لەڕوی قانونیەوە زاراوەی چاودێریکردن ئەوەیە کە وەزارەت لە ڕێگەی تیمێکەوە چاودێری جێبەجێکردنی یان جێبەجێنەکردنی بڕیارو ڕێنماییەکان دەکات کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دایناوە بۆ زانکۆکان
لەکۆتایی پانێڵەکەدا ئامادەبوان چەندین پرسیارو ڕاو تێبینیان ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆکان کرد و وەڵامی هەموو ڕاو بۆچونەکانیان درایەوە .