پ.ی. د. بەمۆ پەرویز عزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە ئەندامێتی/نوێنەری زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیستەمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا، شاندکرا لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بۆ وڵاتی فەرەنسا بە مەبەستی بەشداریکردن و ئەنجامدانی زنجیرەیەک ۆرکشۆپ سەبارەت بە بۆلۆنیا پرۆسێس لە خوێندنی یاسای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی باڵای وەزارەت لە رۆژانی سێ شەممە 11/6 و چوار شەممە 12/6 و هەینی 14/6/2019، پیشوازی لێکرا لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێجی یاسای زانکۆی (نانت)ـەوە و سێ ۆرکشۆپیان ئەنجامدا لەگەڵ پسپۆڕانی ئەو کۆلێجە کە تایبەت بوون بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە بۆلۆنیا پرۆسێس و شێوازی خوێندنی یاسا لە کۆلێجی یاسای ئەو زانکۆیە، بەم ناونیشانانەی لای خوارەوە:
رۆژی سێ شەممە 11/6/2019، ناونیشانی ۆرکشۆپ : جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لە خوێندنی یاسای زانکۆی (نانت).
رۆژی چوار شەممە 12/6/2019، ناونیشانی ۆرکشۆپ: رادەی گونجاندنی بۆلۆنیا پرۆسێس لە گەڵ خوێندنی نوێی یاسای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
رۆژی هەینی 14/6/2019، ناونیشانی ۆرکشۆپ: چونێتی جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لە بەشەکانی یاسای هەرێمی کوردستان.
رۆژی پێنج شەممە 13/6/2019، دوای پێشوازی لێکردن لە لیژنەی باڵای وەزارت لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی (نانت)ـەوە، هەمان ڕۆژ تەرخان کرا بۆ ئەنجامدانی ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی: چۆنێتی جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لەسەر ئاستی زانکۆ.
هاوکات لە ڕۆژی دوو شەممە 17/6/2019، لیژنەکەی وەزارەت سەردانی زانکۆی (نانتێر)ی فەرەنسایان کرد و لەلایەن نوێنەری سەرۆکایەتی و کۆلێجی یاسا و زانستە سیاسیەکانی زانکۆی (نانتێر)ـەوە پێشوازی لێکرا و بەشداریان کرد لە ۆرکشۆپێک سەبارەت بە بۆلۆنیا پرۆسێس لەسەر ئاستی زانکۆیان بە گشتی و خوێندنی یاسا بە تایبەتی، بە ناونیشانی : چونێتی چونە ناو بۆلۆنیا پرۆسێس بە فەرمی و هۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی لە خوێندنی یاسا و هەنگاوە پراکتیەکانی جێبەجێکردنی لە خوێندنی یاسا.
Related posts