ئەمرۆ دووشەممە ڕێكهوتى(٢٠١٩/١١/٤) لە مەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بهڕێز (پ.ي.د. ئومێد ڕهفيق فتاح) و (دکتۆر پشتیوان صادق) وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و (کاک ئازاد محمد ئەمین)سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی, بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە (٥٦)مامۆستای ئاینی ،کە بۆ ماوەی مانگێک لە خولی (گەشەپێدانی تواناکان) بەشداربوون کە لە لایەن هەردوو کۆلیجی یاساو بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆمان ئەنجامدرا بوو . لەو مەراسیمەدا ووتاری سەرپەرشتیاری خول لەلایەن «پ.ی.د.رێبوار زین الدین » خوێندرایەوە کە ئاماژەی بە ماوەی خولەکە و بابەتەکان دا ،پاشان سەرۆکی زانکۆ سوپاسی مامۆستایانی بەشداربووی خولەکە و مامۆستایانی وانەبێژی خولەكه کرد ،بە گرنگیەوە باسی ئەم جۆرە خولانەو ئەرکی زانکۆ کرد لە خزمەتی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و ئامادەیى ھەماھەنگی ھاوکاری زانکۆی بۆ ئەم جۆرە خولانە دووپات کردەوە، پاشان وەزیری ئەوقاف سوپاسی زانکۆی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە و داوای کرد کە ھەماھەنگی بەردەوام ھەبێت .بە بایەخەوە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم خولانەی خستەڕوو. دوابڕگەی مەراسیمەکە دابەشکردنی بڕوانامەکان بوو لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و بەرێز وەزیری ئەوقاف و (کاک ئازاد محمد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.
بۆ بینینی رۆژانی خولەکە کلیک لێرە بکە