
زانکۆى جیهان-سلێمانى پێشوازى لە وەفدێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کرد.
سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەمە 27/6/2018 وەفدێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەردانى زانکۆى جیهان-سلێمانیان کرد .
وەفدەکە لەلایەن بەڕێزان پ.ى.د. ئومێد ڕەفیق فتاح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى خوێندکاران و پ.ى.د. بەمۆ پەروێز عزیز ڕاگرى کۆلێجى یاسا و گۆران خلیل محمد کارمەندى تەندروستى زانکۆ پێشوازیان لێکرا .
وەفدەکە باسیان لەو مەرج و ڕێنمایانە کرد کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ پەیڕەوى بکات.
لەکۆتایدا وەفدى میوان زۆر سوپاسى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیان کردو بۆ ئەو پێشوازیەى کە پێشکەشیان کردوون و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ کرد بەهۆى پایەند بوون بەڕێنمایەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى .