زانکۆى جیهان- سلێمانى و سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستان یاداشتێکى لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن .
ڕۆژى پێنج شەممە 28/12/2017 یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆى جیهان –سلێمانى وسەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستان لە زانکۆى جیهان واژۆ کرا.
سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستان دەزگایەکى زانستییە مەبەستى قازانجى مادى نیە ،لەو مەسەلە ستراتیجیانە دەکۆڵێتەوە کە پەیوەندیان بە هەلومەرج و ئایندەى کوردستانەوە هەیە لەسەر ئاستى سیاسى،ئابورى ،کۆمەڵایەتى و کلتورى و لەو ڕوانگەیەوە بایەخ بەمەسەلە ئیقلیمى و جیهانیەکان دەدا .
ڕێوڕەسمى واژۆ کردنەکە بە ئامادەبونى هەریەک لە بەڕێز پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر واحد عمر محى الدین ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-سلێمانى و بەڕێز (فەرید ئەسەسەرد) سەرۆکى سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستان بەڕێوە چوو.
ناوەڕۆکى یاداشتەکە بە مەبەستى چالاکى ئەکادیمى هاوبەش بوو لەنێوان هەردوولادا .وەک ئاڵوگۆڕى بڵاوکراوەکان و سازدانى کۆنفرانس و سیمینارو سیمپۆزیۆم و پڕۆژەى ترى ئەکادیمى هاوبەش .
Related posts