زانكۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێكی بۆ به‌ڕێز(د.به‌ختیار كمال تاله‌بانی) پزیشك و ڕاهێنانی بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ (150)خوێندكاری به‌شداربوو له خولی به‌هێزكردنی پۆلی(12)ی ئاماده‌یی نێو زانكۆی جیهان-سلێمانی سازدا به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان –سلێمانی (پ.ی.د به‌مۆ په‌روێز عزیز) ڕاگری كۆلێجی یاسا و (پ.ی.د.واحید عمر محی ا‌لدین)ڕاوێژكاری زانكۆكانی جیهان و (م.ئاسۆ حمه شین) به‌ڕێوبه‌ری تۆمار و وه‌رگرتنی زانكۆ.
ناوه‌ڕۆكی سیمیناره‌كه بریتی بوو له پێدانی ڕێنمایی پێویست بۆ خوێندكاران سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ پۆلی (12) و به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین نمره له تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری.
له كۆتای سیمیناره‌كه‌دا سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-سلێمانی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز(د.به‌ختیار كمال تاله‌بانی)كرا له پای ئه‌رك و ماندووبوونی،به پێشكه‌ش كردنی سیمینارێكی گرنگ و به پێز.