سيمينارێكى ياساىي له به‌شى ياسای زانكۆى جيهان-سلێماني پێشكه‌شكرا، له‌لايه‌ن مامۆستا(ئاسۆ حمهشين عبدالكريم)به‌ناونيشانى (رێكاره بهرزهوتيهكانى خوێندكاران به پيێى رِێنمايى ژماره 2 ساڵى 2009 رِۆڵی له به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى به‌رزه‌فتى خوێندکاریی) خوێندنه‌وه‌يه‌كى ياسايي گشتگير بۆ سه‌رجه‌م ده‌ق و مادده‌كانى ڕێنمايى ناوبراو، كه تێيدا تاوتوێى ئه‌وه كرا كه تاچه‌ند ئه‌و رِێنماييه گه‌ره‌نتى به‌ده‌ستهێنانى دادپه‌روه‌رى ته‌واو ده‌كات بۆ كه‌سى سكاڵا له‌سه‌ركراو و سكاڵا كار، پاشان ڕوونكردنه‌وه‌ى پێويست درا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رِێنماييه كهههڵگرى زۆر لايه‌نى كه‌م و كوڕى يه و ته‌نانه‌ت به شێوازێكى ياسايى ده‌قه‌كانى دانه‌ڕێژراوه، هاوكات ده‌رفه‌ت ڕه‌خسێنرا بۆ ئاماده‌بووان بۆ ئاراسته‌كردنى پرسيار وپێشنيازى پێويست له‌باره‌يه‌وه.