رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

وەزیری خوێندنی باڵا:لەدوای (٥/١٦) ەوە خوێندنی نێو کامپەس لە زانکۆکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە:
ئاماژە بە باش بونی ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنی ئاسایی نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، بۆ ئەمەش قۆناخ بە قۆناخ ژیانی زانکۆکان ئاسایی بکەینەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.
Related posts