سەرلەبەیانى ڕۆژى یەک شەمە 6/5/2018 لەژێر چاودێرى بەڕێز د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و بە سەرپەرشتى بەڕێز پ.ى.د. واحد عمر محى الدین (د. ئارام) سەرۆکى زانکۆى جیهان و بەڕێز پ.ى.د.ڕەزا حەسەن حسین سەرۆکى زانکۆى سلێمانى لە ڕێو ڕەسمێکى شایستەدا دووەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى هاوبەشى کۆلێجى یاساى زانکۆى جیها ن-سلێمانى و زانکۆى سلێمانى لەهۆڵى کۆنفرانسەکانى کۆلێجى یاساو ڕامیارى زانکۆى سلیًَمانى بە دروشمى (بەرەو چەسپاندنى سیستەمێکى یاسایى تۆکمە بۆ پاراستنى خێزان) لەژێر ناونیشانى (خێزان بنچینەى کۆمەڵگەو ئامانجى یاساکانە ) بەڕێوە چوو.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبونى بەڕێزان پ.ى.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران و پ.ى.د. ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کارو بارى زانستى و خوێندنى باڵاوە ژمارەیەکى بەرچاو لە سەرۆک زانکۆکان و ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایا ن و توێژەرانى ناوخۆیى و دەرەوەى وڵات و دادوەران خوێندکاران و ڕێَکخراوانى کۆمەڵى مەدەنى دەستى بەکارەکانى کرد.
لە پاش خولەکێک وەستان بۆگیانى پاکى شەهیدان و بەخێرهاتنى میوانەکان ، وتەى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى بەڕێز پ.ى.د.ڕەزا حەسەن حسین وتارێکى پێشکەش بە ئامادەبوانى کۆنفرانسەکە کرد تیایدا زۆر سوپاسى ڕاگرایەتى کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى کرد کە توانیویەتى لەماوەى کەمتر لە 3 ساڵدا دوو کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵتى بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆى جیهان ببەستێت، کە ئەمە جێگەى ڕێزو دەستخۆشییە.
پاشان سەرۆکى زانکۆى جیهان بەڕێز د.واحد عمرمحى الدین وتەیەکى پێشکەش بەئامادەبوانى کۆنفرانس کرد،لەوتەکەیدا سەرۆکى زانکۆى جیهان بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کردو سوپاس و پێزانینى زانکۆى ئاڕاستەى سەرجەم توێژەران و هەڵسەنگێنەرانى توێژینەوەکان و لیژنەى ئامادەکارى و زانستى کۆنفرانسەکەو کەناڵەکانى ڕاگەیاندن بەگشتى و cihan tv) ( بەتایبەتى کرد و داواى لە سەرجەم ئامادەبوان کرد کە بەشدارى کاراى کۆنفرانسەکە بن و هاو کار بن لە دەوڵەمەندکردنى گفتوگۆ زانستیەکان و ڕاسپاردەکانى کۆتایى کۆنفرانسەکە ،وە جەختى لەئەو ڕاستیە کردەوە کە خۆشەویستى گەل و نیشتیمان و بوونى ویستى خزمەتکردنى ڕەوتى زانستى لە کوردستاندا کارو بەرهەمى گەورەى لێدەکەوێتەوە.
وتیشى :کۆنفرانسەکە بەرجەستەکردنى سیاسەت و ڕێنماییەکانى بەڕێز وەزارەتى خوێندنى باڵاو پلانى زانکۆیە بۆئەنجامدانى کارى زانستى هاوبەش لەنێوان زانکۆکاندا وە بە شانازییەوە ئەمە بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەکە کە ئەم ئەزمونە لەگەڵ زانکۆى دەستە خوشک (زانکۆى سلێمانى) ئەنجام دەدەینەوە.
دواتر چالاکیەکانى ترى کۆنفرانسەکە دەستى پێکرد،کەتیایدا 27 توێژینەوە و پانێڵێک لەلایەن توێژەرانیى ناوخۆ و نێودەوڵەتیەوە پێشکەشکران.
لە کۆتاى کۆنفرانسەکەدا بڕوانامەى ڕێزلێنان بەخشرایە و توێژەران ڕێکخەران.
Related posts