ده‌ستپێكی ساڵی خوێندن له زانكۆی جیهان-سلێمانی
بۆ سالی خوێندنی (2020-2021)
پاڵپشت به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (26-09-2020) یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستی پێكرد بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) له زانكۆی جیهان-سلێمانی، به شێوه‌ی (سیسته‌می ئاوێته) كه خوێندكارانی زانكۆمان بۆ وانه (پراكتیكییه‌كان) له ناو كامپهس وانه ده‌خوێنن، سه‌رجه‌م وانه (تیۆرییه‌كان) به شێوه‌ی (ئۆنلاین) ده‌وترێته‌وه ، كه سه‌رجه‌م خوێندكاران له ڕێگه‌ی پڕۆفایلی تایبه‌تی خۆیانه‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به مامۆستاكانیانه‌وه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( IT )ی زانكۆمان، سه‌رجه‌م خوێندكاران پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانن به به‌ستنی ( ماسك ، ده‌سكێش ، مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌كان ) تا وه‌كوو به دووربن له نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا( COVID-19).