ڕۆژی دوو شەمە بەرواری ١٧/١٢/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارگێڕی بەڕێز (محمد ڕؤف شاسوار)
و ستافی فەرمانبەران ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانیان بۆ هەردوو بەڕێز پ.ی.د.واحد عمر محی الدین و بەڕێز پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح ڕێکخست.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بەناوی هەموو ستافی فەرمانبەرانەوە وتارێک لەلایەن بەڕيز فەرەیدوون عزیز فەرمانبەری یەکەی وەرزشی خوەندرایەوە کە تیایدا ئاماژەی بەڕۆڵ و ئەرک و ماندوبونی هەریەکە لەبەڕێزان پ.ی.د.واحد عمر محی الدین و پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح کردوو،لەهەمانکاتدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێزیان کرد .
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلینان لەپای ئەو ئەرک و ماندوبوونەی کە لەماوەی پۆستی سەرۆکی زانکۆدا ئەنجامی داوە پێشکەش بە بەڕێزپ.ی.د.واحد عمر محی الدین کرا و خەڵاتی پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز و پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح کرا بەهۆی دەست بەکاربوونی بە سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ..