ڕێکەوتى (١٨-٢-٢٠٢٠) خوێندکارانی کۆلێجى یاسا، قۆناغی (٣) خوێندنی بەیانیان، سیمینارێکیان ئەنجامدا کەپێك هاتبوون لەم خوێندکارانەی لای خوارەوە :
ڕەوەز عبدالعزیز، لانە ڕەشید، ئاڵا ساڵح، سیامەند ساماڵ، شاڕێز فەتاح، کۆژیر هێمن، هێڤین نزار) بە ناونیشانى:
.(psychoanalysis – interactive activities) لەم سیمینارەدا لایەن و خەسڵەتە دەروونیەکانى پەیوەست بە شێوازى بیرکردنەوە، دەرخستنى لایەنى ئەرینى و نەرێنى کەسایەتى لێکدانەوەی بۆکرا. هەروەها ناسینى کەسایەتى خود و کەسانى چواردەور لە ڕووى دەروونییەوە شیکردنەوەی بۆکرا. پاشان خوێندکارەکان هەستان بە شرۆڤە کردن و خستنەڕوی ئەنجامەکانی تێستێك کە پێشتر بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدرابوو. تێستی ئاماژەپێکراو بۆ ١٠٠ خوێندکار لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ و لەنێوان تەمەنی ۱٨ ساڵ بۆ ۲٥ ساڵ ئەنجامدرابوو.
لەکۆتایی چالاکییەکەدا، کۆمەڵێک جۆری کەسایەتی و دۆخی دەروونی کە دەرەنجامی تێستە کە بوون خرانە ڕوو. پاشان خوێندکاران ئامۆژگاری پێویستیان بۆ پێشنیارکرا، هەروەها ئامۆژگاری پێویست پێشکەشکرا لەحاڵەتی توشبوون بە یەکێک لە نەخۆشییە دەروونیەکان.