سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٢/٢/٢٠١٩بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی یاسا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.اسماعیل نجم الدین زەنگەنە و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .زانا ڕەفیق سەعید و خوێندکارانی قۆناغی سێی بەشی یاسا گەشتێکی زانستیان بۆخانەی چاکسازی گەوران –سلێمانی ئەنجامدا .
سەرەتا لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردن و بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی و،بەرپرسی بەڕێوەبەری ڕاگایاندن وکارمەندان وسەرجەم بەش و بلۆکەکان پێشوازی لە خوێندکاران کرا و ئاشنا کران بە چۆنیەتی ژیانی سزادراوان لەو خانەیە.
دواتر خوێندکاران وەرشەو شوێنی درومان و کتێبخانەو خوێندنگاکەیان بەسەر کردەوە.
هەروەها خوێندکاران لەگەڵ بەرێز (سۆران عبدالوهاب باجەلان) بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی کۆبونەوەو هەموو سەرنج و تێبینیەکانیان سەبارەت بە خانەکە خستە ڕوو لەلایەن بەڕێزیانەوە وەڵامی سەرنج و تێبینیەکانیان درایەوە .
لەکۆتایشدا زانکۆی جیهان سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەڕێز (سۆران عبدالوهاب باجەلان ) کرد لە پای ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لە مامۆستایان خوێندکارانیان کردووە.