ڕێکەوتی ٢١/١١/٢٠٢١، خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کار – زانکۆی جیهان-سلێمانی گەشتێکی زاستییان ئەنجامدا بۆ کۆمەڵگەی پاشا ستی. گەشتەکە لە لایەن (م. بڵێسە ابراهیم محمد) مامۆستا لەبەشی کارگێری کار ڕێکخرابوو. لەم گەشتەدا، خوێندکاران هەستان بە پێشکەشکردنی سیمینارێك وەهەروەها، لە لایەن پاشا ستییەوە سیمینارێك پێشکەشکرا. بەشی کارگێڕی کار تەوەری سەرهکی لەسەر بابەتی چۆنییەتی بەڕێوەبردنی میواندارێتی Hospitality) ) لەڕێستۆرانت و هۆتێلەکاندا پێشکەشکرد.
خوێندکاران بەوردی باسیان لە شێوازە جیاجیاکانی هەڵسوکەوت و ماڵەکردن لەگەڵ میوانان و بەکاربەرانی ئەو خزمەتگوزاریانەکرد. ئەتەکێتی ئیشکردن و مامەڵەکردن و چۆنییەتی هەڵسوکەوت کردن لەدیارترین و سەرەکیترین تەوەرەکانی ئەم سیمینارە بوون، کە تێیدا باسی شێوازی سەردەمیانەی پێشوازیکردن لەسەردانكردنی ئەو شوێنانەی میواداری دەکەن وەك هۆتێل و ڕێستۆرانتەکان باسکرا و گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
Related posts