رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

ڕێکەوتی ٦/٤/٢٠٢٢، (پ.د.دانا حەمەباقی) مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێکی پێشکەشکرد لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی ژمارە ١٤٣ لە ٢٠٢٢.٣.١. ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتی بوو لە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی سەبارەت بە نادەستوری بوونی مادەی ٤٦ لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، کە تایبەتە بە ملکەچ نەبوونی بڕیارەکان و ڕێکارەکانی زانکۆکان لەهەندێک بواردا بۆ دەسەڵاتی دادوەری.
پێشکەشکار جەختی لەوەکردەوە کە ئەم بابەتە گرنگییەکی زۆری هەیە و گۆرانکاری گەورە و لێکەوتەی زۆری دەبێت لە ڕووی کردارەکییەوە لە کاروباری ڕۆژانەی زانکۆکان.
Related posts