ئەمرۆ ڕێکەوتی ١١/١٢/٢٠٢١ ( د. ڕێبین ئەبوبەکر عمر) مامۆستای وانەبێژ لەبەشی یاسا و بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، سیمینارێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی (خوێندنەوەیەك بۆ یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢).
پێشکەشکار باسی لە وردەکارییەکانی ئەم یاسایە کردوو وە هەروەها باسی لە گرنگی هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە کرد.
شایەنی باسە، (د. ڕێبین ئەبوبەکر عمر )باسی لە ئەو هەموارکردنەوانەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ کرد، وە هەموو ئەو کەموکورتیانەو کێشانەی ئەم یاسایە بۆی پێشهاتووە خستەڕوو.
پاشان وە لەکۆتایی سیمینارەکەدا بەژداربووان گفتووگۆیەکی بابەتیانەیان کرد لەسەر ئەو بۆچوون و ڕەهەندانەی کەلەم سیمینارەدا خرابوونە ڕوو، پێشکەشکار وەڵامی هەموو ئەو ڕاوبۆچونانە و پێشنیارانەی دایەوە کە بەشداربووان پێشکەشیان کردبوو.