لەم سیمینارەدا تیشك خرایە سەر دەقەکانی یاسای ناوبراو، وە ئاماژە درا بەو کەمووکوڕیانەی کە لەیاساکەدا هەیە. بۆ نموونە، ڕەچاونەکردن و نەبوونی رێکخستن و تەنسیق لەنێوان ئەوکردارانەی کە بەتاوان دانراوە، وەهەروەها ئاماژەکردن بەکردارەکان بەشێوەی
خوێندنەوەیەك بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان، لەم سیمینارەدا كه لهلایهن (پ.ی.د. زانا رهفیق) لهبهشی یاسا پێشكهش كرا ،تیشك خرایە سەر دەقەکانی یاسای ناوبراو، وە ئاماژە درا بەو کەمووکوڕیانەی کە لەیاساکەدا هەیە. بۆ نموونە، ڕەچاونەکردن و نەبوونی رێکخستن و تەنسیق لەنێوان ئەوکردارانەی کە بەتاوان دانراوە، وەهەروەها ئاماژەکردن بەکردارەکان بەشێوەی نموونە هێنانەوە باسکراوە، کەئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ پرنسیپی “مبدأ شرعیة التجریم والعقاب” وە هەروەها هەندێك لەوکردارانەی کە بەتاوان دانراوە ناڕوونە، وە دەبێتە هۆی ڕێگەخۆشکردن بۆ ڕاڤەکردن لە لایەن دادوەرەوە. پاشان سەرنج و پێشنیازەکان خرانەڕوو، لە کۆتاییدا وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادە بووان درایەوەو سیمینارەکە کۆتایی پێهات.