لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی یەکەی وەرزشی زانکۆی جیهان و لەڕێکەوتی ٢٣-١٢-٢٠١٨ خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ هەر چوار قۆناغی بەشی ژمێریاری لەلایەن سەرپەرشتیاری یەکەی وەرزشی زانکۆی جیهان بەڕێز (فەرەیدون عزیز ) کرایەوە.
ئەمڕۆ ١٥/١/٢٠١٩ بەئامادەبونی پ.ی.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و. پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، خولەکە گەیشتە یاری کؤتای.
لەیاری کۆتایدا هەردوو خوێندکار (مصطفی بەختیار) و(ئالان عدنان) بەیەک گەشتن و، خوێندکار (ئالان عدنان)خوێندکاری قۆناغی دووەم بە ئەنجامی٣ کۆمەڵەی بەرامبەر پلەی یەکەمی بەدەست هیناو بو بە براوەی خولەکە.
لەکۆتای خولەکەدا خەڵات بەسەر خوێندکارە سەرکەوتوەکاندا دابەش کرا.