
خولى ( گه‌شه‌پێدانى ڕۆشنبيرى ياسايى مامۆستايانى ئاينى ) له لايه‌ن كۆلێجى ياسای زانكۆی جیهان-سلێمانییه‌وه ئه‌نجام درا،له ڕێكه‌وتی (١٩ – ٢٠٢١/٦/٢١) وه‌ك به‌شێكى ته‌واوكار بۆ خولى ڕابردوو تيايدا هه‌وڵدرا ڕۆشنبيرى ياسايى مامۆستايانى ئاينى به‌ڕێز زياتر گه‌شه‌ى پێبدرێت له ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى چه‌ند وانه و بابه‌تێك كه ڕاسته‌وخۆ په‌يوه‌نديان به به‌ڕێزيانه‌وه هه‌بوو به تايبه‌ت له بوارى ياساكانى ( بارى كه‌سێتى ، تاوانكارى ، ده‌ستورى ، شارستانى ) ، شايه‌نى باسه خوله‌كه جێگه‌ى ڕه‌زامه ندى به‌ژدار بووان بوو .
له كۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداری كردنیان پێ به‌خشرا.
رۆژانی خولەکە بە وێنە:
رۆژی یەکەم(٢٠٢١/٦/١٩)
رۆژی دووەم(٢٠٢١/٦/٢٠)
رۆژی سێیەم (٢٠٢١/٦/٢١)
وێنەی رۆژی بەخشینی بروانامەی بەشداریکردن