بەروارى ٢٠١٩/٦/١٢ کۆتایی هات بە خولێکى نێو دەوڵەتى ڕاهێنانى هۆشیارى جێندەرى بۆبەشێک له خوێندکاره خۆبەخشەکانى زانکۆى جیهان-سلێمانى ، که بە هاوبەشى سەنتەرى جێندەرناسى زانکۆى جیهان-سلێمانى و رێکخراوى (women for women international )ى ئەمریکى ئەنجامدرابوو ، خولەکە ماوەى دوو مانگى خایاند که له کۆتایدا له مەراسیمێکى تایبەت به ئامادە بوونى بەرێز ( دکتۆرە هەناو حسن محمد خان ) سەرۆکى سەنتەرى جێندەرناسى زانکۆى جیهان- سلێمانى بڕوانامەى نێودەوڵەتى بەخشرا به بەشداربوان. سەرەتا بڕوانامەى سوپاس و پێزانین له لایەن رێکخراوى (women for women international ) بەخشرا بە سەنتەرى جێندەرناسى زانکۆى جیهان- سلێمانى که هاوکار و پالپشت بوون له ئەنجام گەیاندنى خولەکە ، وه هەردوولا هەماهەنگیان دووپات کردەوە بۆ کار و پروژە و چالاکى هاوبەش له داهاتوودا . دواتر سەرۆکى سەنتەرى جێندەرناسى دەستخۆشى لە خوێندکارانى بەشداربوو کرد جەختى کردەوە له سەر بەردەوام بوونى ئەم جۆرە چالاکیانە بۆ خزمەتى خوێندکارانى زانکۆى جیهان -سلێمانى.
Related posts