
لەسەروبەندی کۆتای هاتنی ساڵی خوێندنی 2019-2020 وە سەردانیکردنی خوێندکاران بۆ زانکۆ هاوکات لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا،لهسهر بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆ و ھەرسێ بەرێوەبەرایەتی کارگێری ، ژمێریاری و تەندروستی و سەلامەتی راسپارد بە جێبەجێکردنی تەواوی رێکارە تەندروستیەکان چونكه زانكۆ به ئهركی خۆی دهزانێت کە خوێندکاران و سەردانیکەران بەدووربن لە توشبوون یاخود بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێگری کردن لەدروستبوونی قەرەباڵخی و بەریەک کەوتن ،بۆیە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەهاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی هەستان بەدابینکردن و ڕێنموونی کردنی خوێندکاران لەکاتی سەردانی کردنی بۆ بەشی ژمێریاری زانکۆ و دروست کردنی کەشێکی تەندروست بۆیان.