جوانترین وێنەی زانکۆ لە کامێرای مۆبایلەکەتەوە
زانکۆی جیهان-سلێمانی هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی چالاکیەک بۆ خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆکەمان بە ناونیشانی “جوانترین وێنەی زانکۆ لە کامێرای مۆبایلەکەتەوە” کە لەم چالاکیەدا هەموو خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن بەشداربن .
چالاکیەکەش بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
١-هەرخوێندکارێک کە دەیەوێت بەشدار بێت بە کامێرای موبایلەکەی جوانترین وێنەی زانکۆمان دەگرێت و دەێنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە([email protected]).
٢-لە کاتی ناردنی وێنەکە ئەبێت خوێندکار ناوی سیانی و ناوی بەشەکەی بنێرێت لە ئیمەیڵەکەدا.
٣-پێویستە وێنەکە بە کامێرای مۆبایل گیرابێت و وێنەی سروشتی ناو زانکۆمان بێت.
٤- هەر خوێندکارێک دەتوانێت تەنها بە یەک وێنە بەشداربێت .
٥-دوا بەروار بۆ ناردنی وێنەکان (٢٠١٩/٢/٢٥).
پاشان لە سایت و پەیجی فەرمی زانکۆمان وێنەکان بڵاو دەکرێتەوە و هەر وێنەیەک زۆرترین دەنگی بە دەست هێنا ئەوە خاوەنی وێنەکە لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە خەڵاتی ڕیزلێنانی پێشکەش دەکرێت و لە سایت و پەیجی فەرمی زاکۆمان بڵاو دەکریتەوە.