ڕێكه‌وتی (21-12-2020) به‌ڕێز (د.زبیر مصطفی حسین) له كۆلێجی یاسا سیمینارێكی ئه‌نجامدا به ناونیشانی (تەکیفی یاسایی گرێبەستی پێشکەش کردنی ڕاوێژی یاسایی)له‌م سیمناره باسى له بابه‌تێكى گرنگى بوارى یاسا كرد، كه بریتیه له دیاریكردنى ئه‌و رێسا یاساییانه‌ى كه به‌سه‌ر گرێبه‌ستى پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى یاسای جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م گرێبه‌سته له‌لایه‌ن یاسا دانه‌رى عێراقى و هه‌رێمى كوردستان به‌یاساى تایبه‌ت رێكنه‌خراوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى دروستبوونى بیروڕاى جیاواز له‌سه‌ر دیارى كردنى سروشتى گرێبه‌سته‌كه.
ئامانجى ئه‌م سیمناره دیارى كردنى تهكیفێكى یاسایى دروسته بۆ گرێبه‌سته‌كه به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى ئه‌و رێسا یاساییانه‌ى كه له‌یاساى شارستانى عێراقیدا بوونى هه‌یه و ئه‌توانرێت حوكمى گرێبه‌ستى نێوان ڕاوێژكارى یاسایى و لایه‌نى سودمه‌ند بكات.
له‌كۆتایدا ده‌ركه‌وت كه نزیك ترین رێساى یاسایى بۆ رێكخستنى گرێبه‌ستى ئاماژه بۆ كرا‌و بریتیه له رێسا‌و ئه‌حكامى گرێبه‌ستى بهڵێندارێتیه كه له‌یاسای شارستانى عێراقیدا هاتووه.
به گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵامى ئاماده بووان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه سیمیناره‌كه كۆتاى پێهات .