سيمنارێك پێشكه‌ش كرا له ژێر ناونيشانى ( تێبینی له‌سه‌ر یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ژماره 26ی ساڵی 2006) لە لايەن ( د .دلاوه‌ر صالح محمود ) لە بەشى ياسا . لەم سيميناره‌دا تيشك خرايه سه‌ر ياساى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى 26 ساڵى 2006 ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌هه‌ندێك لايه‌نى باشى تێدايه له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پشت به‌ست به هه‌ندێك له بڕياى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى شۆڕشى هه‌ڵوه‌شاو ڕهگهزنامهيان نه‌ماوه ، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك سه‌رنج له‌خۆده‌گرێت له‌وانه بۆ نموونه بڕگه‌ى 4 له‌ماده‌ى 9 ده‌ڵێت ئه‌و عێراقيانه‌ى كه ڕه‌گه‌زنامه‌ى وڵاتێكى ديكه‌يان هه‌يه له كاتێكدا كه پۆستێكى سياد و ئه‌منى باڵا ده‌گرنه ده‌ست ده‌بێت واز له ڕه‌گه‌زنامه به‌ده‌ست هێنراوهكهيان بهێنن ، به شێوازى وازهێنان و كاتى وازهێنانی ديارى نه‌كردووه .
Related posts