پرۆژەی هاوبەشی نێوان تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندکراوان (JNP) وە زانکۆی جیهان – سلێمانی
ڕێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠٢١، پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندکراوان (JNP) وە زانکۆی جیهان – سلێمانی ئەنجامدرا. مەبەست لەم پرۆژەیە بریتییە لە بەکەلتورکردنی خوێندنەوە لەڕێگەی دابەشکردنی کتێب بەسەر خوێندکارانی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان.
تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندکراوان (JNP) تۆڕێکە لەچەندين رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پێك دێت و لەسەرتاسەری عێراق کاردەکات، سەدەها کتێبی ياسایی وڕەشنووسی ياسای ئامادەکراو پێشکەش بە ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکان دەکات، وە ئەم کارە لەچوارچێوەی هەماهەنگەیەك دێت لەنێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و زانکۆکە بۆ پەرەپێدانی بوارە زانستی، ئەکادیمی، کۆمەڵایەتی دەکات.