رۆژی چوارشەممە ١٤/٩/٢٠٢٢ لە بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێک لەسەر تێڕوانینی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە بەکارهێنانی زمانی دایک لە ناو پۆلدا بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لە لایەن (د. موئمین یاسین محمدامین) مامۆستای بەشی وەرگێڕانەوە پێشکەش کرا، لە سیمینارەکەدا پێشکەشکار دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی خۆی خستەڕوو کە لە ژێر ناونیشانی (توێژینەوەیەکی بەراوردکاری لەسەر تێڕوانینی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە بەکارهێنانی زمانی دایک لە ناو پۆلدا) بڵاوکرابوویەوە. توێژینەوە بڵاوکراوەکە بەراوردی کردووە لە تێڕوانینی مامۆستایانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی لیبیای عەرەبی و دەرئەنجامەکەش بە نیسبەت مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەرێنیترە. هاوکات چەند پێشنیارێک سەبارەت بە دۆخی وانەبێژیی زمانی ئینگلیزی و پێویستیی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەم بوارەدا خرانەڕوو.
Related posts