خولی بەهێزکردنی تواناکانی یاسا بۆ مامۆستایانی ئاینی بەردەوامە.
لە ڕێکەوتی ١٣/١٠/٢٠١٩دووەم هەفتەی خولەکە سیمینارێک لەلایەن دکتۆر فەرهاد حاتم ئەحمەد بە ناونیشانی (تاوانەکانی پەیوەست بەڕوشانی بیروباوەڕی ئاینی لە یاسای سزادانی عێراقی) پێشکەشکرا.
تێیدا باس لە تاوان بە شێوەیەکی گشتی کراو تاوانی دژ بە شعوری دینی بە شێوەیەکی تایبەت هەروەها باس لەجۆرەکانی تاوان کرا لە ڕووی قورسی و سوکی جۆری تاوانەکان کە دابەش دەبێت بۆ (جەنایە ،جنحە،مخالەفە) و دیاریکردنی سزادانیان ،هەروەها گرنی ئەو دابەشکردنە لە ڕووی دیاریکردنی دادگای تایبەتمەندەوە.
لە کۆتایدا باس لە تاوانەکانی دەرهەق بە شعوری دین کرا کەلە مادەت ٣٧٢ ی یاسای سزادانی عێراقی باس کراوە کە خۆی لە پێنج جۆر تاوان دەبینێتەوە لەگەڵ دیاریکردنی سزای تاوانەکە.