(دەزگای زەکاتی زانست سیمینارێکی پەروەردەیی پێشکەش کرد لە قوتابخانەی بنەڕەتی ژووان لە شارۆچکەی بازیان)
ڕێکەوتى (٩-٢-٢٠٢٠) سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن (د.زانا رەفیق) مامۆستا لەبەشی یاسا .
لەم سیمینارەدا باس لە هەردوو تاوانی جنێو و بوختان کرا لە یاسای سزدانی عیراقی، وە جیاوازی ئەم دوو تاوانە ئەگەر لە رێگەی هۆکارەکانی پەیوەندیەوە ئەنجام بدرێت لەگەڵ بەراورد کردنی ئەم تاوانانە بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە کوردستانی عیراق، روونکرنەوەی چەند کەیسێک کە لە دادگاکانی کوردستان یەکلایی کراوەتەوە، پاشان ڕاو سەرنجی خۆمان خستە ڕوو لەسەر بابەتی ناوبراو، وە پێشنیازی گونجاومان کرد بۆ ئەو کەموو کۆڕیانەی کە هەیە لە یاساکەدا.
لە کۆتاییدا ئامادەبوان ڕاو سەرنجی خۆیان خستە ڕوو و وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە.
Related posts