
بهسهرپهرشتی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان
له ڕێكهوتی ٢٠١٩/٧/٣٠ لە زانکۆی جیھان – سليمانی ، سەنتەری جێندەرناسی بە ھاوبهشی لهگهڵ ڕێکخراوی (wola ) کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجامدا بۆ سەرجەم بەڕێوبەرەکانی سەنتەرەکانی جێندەر لە زانکۆکانی تری کوردستان، لەگەڵ چەند کەسانێکی ئەکادیمی و چالاکوانی بواری ريكخراوةيى سەبارەت (بە پرۆگرام کردنی خوێندنی بابەتی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان ) سەرەتا لە لایەن (دکتۆرە ھەناو حسن محمد خان) بەڕێوبەری سەنتەری جێندەرناسی زانكۆمان کورتەیەک لەسەر گرنگی خوێندنی بابەتی جێندەر باسکرا و چەند پێشنیارێکی خستە ڕوو لەسەر بابەتەکانی کۆرسبووکەکە، پاشان دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ دەربڕینی ڕاوبۆچوونی ئامادەبووان سەبارەت بە بابەتەکە و چەند کێشەیەکی پەیوەندیدار و ئەو ھەنگاوە زانستیانەی کە پێویستە بۆ ئامادە کردنی کۆرس بووکێکی زانستی و گشتاندنی بەسەر سەرجەم زانکۆکانی تری ھەرێمی کوردستان.
لە کۆتایدا کۆمەڵێک پێشنیار و ڕاسپاردە خرانە ڕوو کە گرنگترینیان ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی تر بوو بۆ بەڕێوبەری سەنتەرەکان بە ھەمان ئامانج تاکو بڕیار لەسەر پێکھێنانی چەند لیژنەیەک بدرێت بۆ ئەنجام دانی کارە زانستی و کارگێڕیەکان و دانانی کۆرسبووکێکی بەھێزی زانستی بابەتی جێندەر .