لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی – بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی جیهان – سلێمانی ، لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ئامادە کاری تەواوەتی ئەنجام دا لە پێناو بە ئەلکترۆنی کردنی سیستەمی دڵنیایی جۆری زانکۆ، پرۆسەکە بەسەرکەوتویی قۆناغەکانی خۆی بڕی، هەر بۆیە لە ڕێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٨ ڕۆژی یەک شەممە بە ئامادە بونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان – سلێمانی (پ. ی. د. واحد عمر محی الدین) و بەرێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بەڕێزان (پ. ی. د. ڕێبوار زین الدین) و (پ. ی. د. ئومێد رفیق)، ڕاگران و سەرۆک بەشەکانی زانکۆ کۆی سیستەمەکە لەلایەن بەرێزان (د. سیروان حامد احمد) بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی جیهان – سلێمانی و چێوان جەلال ئەندامی سایتی زانکۆ و ئەندامی دەستەی بە ئەلکترۆنی کردنی سیستەمی دڵنیایی جۆری، تەواوی سیستەمەکە چۆنیەتی کارکردن تێیدا ڕاگەیەندرا.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە سەرکەوتنی پرۆسەی بە ئەلکترۆنی کردنی دڵنیایی جۆریی یەکێکی دیکەیە لە هەنگاوە گرنگەکانی زانکۆی جیهان – سلێمانی کە لە ئەمساڵی خوێندن گرتییە بەر لە پێناو جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستەبەر کردنی کوالیتی خوێندن و دەرخستنی بەرهەمە زانستی و کار و چالاکی ستافی ئەکادیمی زانکۆی جیهان- سلێمانی.
لە هەمان کاتدا ئەم سیستەمە دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ توێژەران و پسپۆران کە بە ئاسانترین شێوە سود لە توێژینەوە و بەرهەمە زانستیەکانی مامۆستایانی زانکۆی جیهان – سلێمانی وەربگرن.