
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٩ پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زاکۆی جیهان –سلێمانی ،م.کەریم عبدالرحمان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی زانکۆی جیهان ،م.هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ،ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشوازیان لە وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد.
سەردانی وەفدەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی زیاتر نزیکبونەوە بوو لە کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩
لە کۆتایدا سوپاس و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد.