ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٩/١/٢٠١٩ لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکەوە بەڕێز م.کەریم عبدالڕحمن عثمان سیمینارێک بۆ بەشی وەرگێڕان بە ناونیشانی (گرنگی تەندروستی و سەلامەتی لە ژیانی ڕۆژانەماندا ) پێشکەشکرا.
تەندروستی و سەلامەتی گرنگیەکی زۆری هەیە لەژیانی ڕۆژانەماندا بۆیە بە پێوەستمان زانی خوێندکارانی زانکۆ ئاشنا بکەین بەو هۆکارانەی کەدەبنە هۆی تەندروستیەکی باش،لەهەمان کاتدا ئەو یاساو ڕێسایانەی کەگرنگن بۆ دەستنیشان کردنی سەرجەم ئەو مەترسیانەی کەدەبنە هۆکاری ڕودانی ڕوداوی نەخوازراو چۆن کۆنترۆڵیان بکەین وبە چ شیوازێک چارەسەر دەکرێن،هەروەها ئاگرکەوتنەوە کە بەڕوداوێکی نەخوازراو هەژمار دەکرێت وەچۆن خوێندکارانمان خۆیان بپاریزن لە ئاگرکەوتنەوە بەچ شێوازێکی زانستی کۆنترۆڵی بکەن .