
ڕێکەوتى 5-11-2018 لەدرێژەى کارو چالاکیەکانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى ولەلایەن بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتیەکەوە بەڕێز م.کریم عبدالرحمن عپمان سیمینارێک بە ناونیشانى (گرنگى تەندروستى و سەلامەتى) بۆ خوێندکارانى بەشى دارایى و بانک پێشکەشکرا .
تەندروستى و سەلامەتى ئەرکێکە لەسەرشانى هەرتاکێک ،بویە بەڕێوبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى جیهان سلێمانى بەگرنگى دەزانێت سیمینارێکى تایبەت بە تەندروستى و سەلامەتى ئەنجام بدات سەبارەت بە دیاریکردن و ناسینەوەى کێشەکان و چارەسەرکردن و کۆنتڕۆل کردنى. بۆیە پێویستە خوێندکارانمان ئاشنا بن بەسەرجەم یاساکانى تەندروستى و سەلامەتى بەشێوازێکى زانستیانە بنبڕکردنى ڕوداوەکان کەدەبنە هۆى زیان لەهەرشوێنێک بێت .