
ڕۆژى یەک شەمە 11-11-2018 لەدرێژەى کارو چالاکیەکانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى ولەلایەن بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتیەکەوە بەڕێز م.کریم عبدالرحمن سیمینارێک بە ناونیشانى (گرنگى تەندروستى و سەلامەتى لە ژیانى ڕۆژانەماندا) بۆ بەشى زانستى کۆمپیوتەر پێشکەشکرا .
تەندروستى و سەلامەتى گرنیەکى زۆرى هەیە لەژیانى ڕۆژانەماندا بۆیە بە پێویستمان زانى خوێندکارانى زانکۆ ئاشنا بکەین بەو هۆکارانەى کە دەبنە هۆى تەندروستیەکى باش ، لەهەمان کاتدا ئەو یاساو ڕێسایانەى کەگرنگن بۆ دەستنیشانکردنى سەرجەم ئەو مەترسیانەى کەدەبنە هۆکارى ڕوودانى ڕوداوى نەخوازراو وە چۆن کۆنترۆڵیان بکەین و بە چ شێوازێک چارەسەر دەکرێن ،و هەروەها ئاگر کەوتنەوە کە بە ڕوداوێکى چاوەڕوان نەکراو هەژمار دەکرێت وە چۆن خوێندکارانمان خۆیان بپارێزن لە ئاگر کەوتنەوە وە بە چ شێوازێکى زانستى بتوانن کۆنترۆڵى بکەن .