ڕێکەوتی ١٦/١١/٢٠٢١، (م. ی. هێمن رشید آغا)، مامۆستا لەبەشی یاسا هەستا بەپێشکەشکردنی سیمینارێك سەبارەت بە (یاسای بەشداریکردن لەتاوان کە بەهەڵە لێکدانە و جێبەجێکردنی بۆکراوە لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا). پێشکەشکار باسی لە بڕیارێکی دادگای باڵای شانشینی بەریتانیا کرد، کە یاسای بەشداریکردن لەتاوان وەك پرنسیپێکی یاسای هەڵدەوەشێنێتەوە کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە بەهەڵە جێبەجێ دەکرێت. پێشتر بەپێی ئەم پرنسیپە یاساییە بەرپرسیارێتی تاوانکاری بەیەکسانی دەسەپێندرا بەسەر هەرکەسێك لەوانەی کە بەشداربوون لە چالاکییە تاوانکارییەکاندا و هەموو لێکەوتەکانی ئەو چالاکییە.
هەرچەندە ئەم مەزهەبە بەبەشێك لە یاسای تاوانی بەریتانیا دادەنرێت لەماوەی ٣٠٠ ساڵی رابردوودا، بەڵام بەکارهێنانەکانی دەگمەن بوون هەتا سەرەتای دەستپێكی سەدەی ٢١. بەڵام ڕەچاوی ئەوەدەکرێت کە لە ١٠ بۆ ١٥ ساڵی ڕابردوودا، پۆلیس و داواکاری گشتی شاهانە بەبەردەوامی بەکارهێنان و کارپێکردنەکانی لەهەڵکشاندا بووە بۆ تاوانبارکردنی ئەو کەسانەی کە لەشوێنی ئەنجامدانی تاوەنەکە ئامادەییان هەبووە (بەتایبەت تاوانی کوشتن) بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئایا ئەو ئامادەبوونە پلانی بۆ داڕێژراوە یاخود نەء.