کۆلێجی یاسا/بەشی یاسا سیمینارێکی پێشکەشکرد .
لە ڕێکەوتی ٢٣/١/٢٠١٩ لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی زانکۆی جیهان –سلێمانی کۆلێجی یاسا / بەشی یاسا سیمینارێکی لەلایەن د.دلاوەر صاڵح محمود بە ناونیشانی (الجنسیة الاستثماریة) پێشکەشکرد.
سەرەتا پێشکەشکار باسی لە ڕەگەزنامە کرد ،ڕەگەزنامەی وەبەرهێنان یەکێکە لەو ڕەگەز نامانەی کە دەبەخشرێتە مرۆڤ لەسەر بنەمای ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لە دەوڵەتێکی دیاریکراودا، کەواتە بنەمای بەدەست هێنانی ئەم جۆرە ڕەگەزنامەیە بریتیە لە ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان .
پاشان باسی لەوە کرد کە دەوڵەتان بەشێوەیەکی گشتی دەکرێنە دوو جۆر لە پێدانی ئەم جۆرە لە ڕەگەزنامە ،هەندێک لە دەوڵەتان مەرجی ئەوە دادەنێن کە وەبەرهێنەرەکە سەردانی وڵاتەکەیان بکات وە تێیدا نیشتەجێ بێت وە نیشتەجێوونی هەمێشەیی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەبێت ، لە بەرامبەردا هەندێک دەوڵەتی دیکە پێویست ناکات لەسەر وەبەرهێن کەسەردان و مانەوەو مانەوەی هەمیشەیی هەبێت بەمەبەستی بەدەست هینانی ئەم جۆرە ڕەگەزنامەیە لە پاشدا (جواز سفر) ی هەمان دەوڵەتی پێ دەدرێت .
هەروەها هەندێک ماف و جیاوک دەبەخشێتە هەڵگرەکەی ، لەوانە سەردانیکردنی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان بەبێ ئەوەی پێویست بکات (ڤیزا) بەدەست بهێنێت .
لەهەمان کاتدا خێزان و منداڵەکانی وە لە پڕۆگرامی هەندێک لە دەوڵەتاندا باوک و دایکی کەسە وەبەرهێنەرەکەش بەهەمان شێواز سودمەند دەبێت لەو ماف و جیاوکانە(إمتیازانە).