🔶 ڕۆژی ٤شەممە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٩ رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری جێندەری-زانکۆی ئەمریکی ورێکخراوی NED ی ئەمریکی ۆرک شۆپێکی هەرێمی ئەنجامدا دەربارەی یاسای بەرەنگار بونەوەی توند و تیژی .
🔷 لە ۆرک شۆپەکەدا راوێژکاری رێکخراوی NED و نوێنەری ژمارەیەکی زۆر لە سەنتەری جێندەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە زانکۆ تایبەت و حکومییەکان ئامادەبوون،کە تیایدا هەریەک لە بەرێوەبەری پرۆژە ،سەرۆکی رێکخراو ، د.چۆمان هەردی بەرێوەبەری سەنتەری جێندەری زانکۆی ئەمریکی و د.هەناو حسن بەرێوەبەری سەنتەری جێندەری زانکۆی جیهان – سلێمانی ،وتەی خۆیان پێشکەش کرد ، کە تیایدا گرنگی و رۆڵی یاساکە و میکانزمی کارکردنیان لەسەنتەرەکان روونکردەوە، وە ھەرەوھا باس لە ئەزمون و کار و چالاکی ھەردوو سەنتەری جێندەری زانکۆکانی ئەمریکی و جیھان- سلێمانی کرا تاکو سودیان لێ وەربگیرێت لە خوێندنی یاساکە بو سەرجەم بەش و کۆلێجەکانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.
دواتر ئامادەبووان گفتووگۆیەکی کراوەیان ئەنجامدا و راسپاردەو پێشنیاری خۆیان له چوارچیوهی كاری گروپ لەم لایەنەوە خستەروو.
🔷 ئامانج لە ۆرک شۆپەکەش دیاریکردنی باشترین میکانزم بوو بەمەبەستی چۆنیەتی کارکردن لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لەناو سەنتەری جێندەری زانکۆ تایبەت و حکومییەکان،و دواتر ئامادەکردنی پرۆپۆزەلێکی تایبەت و کۆکردنەوەی راسپاردەکان و گەیاندنی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،بەمەبەستی کارکردن لەسەری.
Related posts